کوردستانی
زانیاری نوێ لەبارەی جموجوڵی هێزە عیراقییەکانەوە لە گەرمیان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت هیچ جموجۆڵێکی هێزە عیراقییەکان لە سنووری ئیدارەی گەرمیاندا نییە و باس لەوەش دەکات دۆخی تەندروستیی ناوچەکە لە رووی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کۆنتڕۆڵ کراوە.
سەڵاح کوێخا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە لێدوانێکیدا بۆ مەودا میدیا وتی "دۆخی تەندروستی ناوچەکە لە رووی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کۆنتڕۆڵ کراوە نە گەیشتووتە هێڵی سوور و پێویستمان بە هۆشیاری هاوڵاتیانە داوایان لێدەکەین پابەندبن رێنماییە تەندروستییەکان".
سەبارەت بە هاتنی هێزە عیراقییەکان بۆ ناوچەکە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وتیشی "هیچ جموجۆڵێکی هێزە عیراقییەکان لە ناوچانەی پێشمەرگەی تێدایە لە سنووری ئیدارەی گەرمیاندا بوونی نییە"، ئاماژەی بەوەش کرد "ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییە کە گوایە حکومەت هاوکاری کەرتی تەندووستی نییە".
ک.ر