کوردستانی
سلێمانی.. چوار ریستۆرانتی گه‌شتیاری داخران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌هۆی سه‌رپێچی كردن له رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی چوار ریستۆرانت تا كاتێكی نادیار داده‌خات.
كوردۆ عه‌زیز، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و سه‌رپێچیكردن له رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كه پێنج ریستۆرانتی گه‌شتیاری له شاری سلێمانی داده‌خات".
وتیشی "ریستۆرانته‌كانی (مینا، بیكسپێنده‌ر، ئه‌وتار زه‌هه‌بی و چاینینا) به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی تا كاتێكی نادیار داده‌خرێن و لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش خاوه‌نه‌كانیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه".
لیژنه‌ی ریستۆرانت یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، سه‌ردانی ئوتێل، مۆتێك، ریستۆرانت و شوێنه گه‌شتیاره‌ییه‌كان ده‌كات، له‌ڕووی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و نرخ و رێكاره‌كای خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا پشكنینه‌كان ده‌كات له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.
لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری سلێمانی، به‌مه‌رجی جێبه‌جێ كردنی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی دوكان و بازاڕه‌كانی كردووه‌ته‌وه، له‌كاتی پابه‌ندنه‌بونی ئه‌و شوێنانه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
س.س
س.س