کوردستانی

جۆرێک لە دراو بەشێوەی قاچاخ دەهێنرێتە بازاڕەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


جۆرێک لە دراو بەشێوەی قاچاخ دەهێنرێتە بازاڕەکان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە ئێستادا بەهای تمەن لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە بەشێوەیەک نرخی 100 دۆلار ئەمریکی بەرانبەر دوو ملیۆن 500 دینارە، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هێنانی تمەن بەشێوەی قاچاخ بۆ بازاڕەکانی دراو.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی لەبارەی هاتنی تمەن بەشێوەی قاچاخ بۆ بازاڕی دراوەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەر کاتێک جیاوازی نرخ لەنێوان دوو وڵاتدا دروست دەبێت سەبارەت بە دراوەکەی ئەم جۆرە مامەڵەیە دروست دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا دووجۆر نرخی تمەن هەیە لە بازاڕدا تمەن هەیە بەشێوەی کاش دەیفرۆشن، کە نرخەکەی بەرزترە لە نرخی ئێران کە بە حەواڵە دەینرێت ئەمەش ئەو جیاوازییە دروست دەکات".

ئەوەشی خستەڕوو "بازرگانەکانی بواری ئاڵوگۆڕی دراو لەکاتانەدا بیر لەوە دەکەنەوە تمەن لە ئێرانەوە بهێنن و لە هەرێمی کوردستان و عیراق و ئەفغانستان و ئەو بازاڕانەی مامەڵەی تمەنی تیادا دەکرێت ساغیبکەنەوە، هەروەها رۆژانە تمەنێکی زۆر بە قەبارەیەکی گەورە دێتە هەرێمی کوردستان و عیراق لە بازاڕەکانی دراودا ساغ دەکرێنەوە و ئەمەش کاریگەری لەسەر ئابووری عیراق دروست دەکات".

سەبارەت چۆن بتوانرێت رێگری بکرێت لە هێنانی تمەن بەشێوەی قاچاخ ناوبرا وتی "حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت پلانێک دانێت بۆ رێریگریکردن لەم کارە لەرێگەی پتەوکردنەوەی خاڵە سنوورییەکان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان