عیراقی
بەرپرسێكی ئێرانی سەردانی بەغدا دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە سبەی یەكشەممە، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێكی فەرمی بگاتە شاری بەغدای پایتەختی عیراق و لەگەڵ هاوتا عیراقییەكەی كۆببێتەوە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسە ئێرانییەكان، كاتژمێر 9 و 30 خولەكی بەیانی، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە شاری بەغداو لەگەڵ فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق كۆدەبێتەوە.
سەردانەكەی زەریف لە دوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق یەكەم سەردان دەبێت و بڕیاریشە چاوی بكەوێت بە بەرپرسانی حكومەتی عیراقی.
هەرچەندە تا ئێستا لە بارەی سەردانەكەو تەوەری كۆبوونەوەكان هیچ ئاشكرانەبووە، بەڵام ئەوەی زانراوە تاوتوێی دۆخی عیراق و هەماهەنگی هەردوولا تەوەرێكی گرنگی كۆبوونەوەكان دەبێت.
ه،ع