عیراقی
لە عیراق و هەرێمی كوردستان نزیكەی دوو هەزار تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق تووشبوونی زیاتر لە دوو هەزار هاوڵاتی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند و نزیكەی دوو هەزاریش چاكبوونەتەوە، كە بەشێك لە چاكبووەكان لە شارەكانی هەرێمی كوردستانن.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی هاتووە "لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لە شارەكانی عیراق زیاتر لە 15 هەزار و 220 پشكنین بۆ هاوڵاتیان كراوە و دوو هەزار و 29 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون".
هەروەها "هەزار و 997 كەس لە ماوەی ئەو 24 كاتژمێرەدا چاكبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە كە بەشێك لە چاكبووەكان لە شارەكانی هەرێمی كوردستانن".
باس لەوەشكراوە "زۆرترین تووشبوو لە شاری بەغدا و نەجەف و بەسرەو شارەكانی تری عیراق بوو و ئامارەكانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدان".
تا ئێستا لە عیراق زیاتر لە 90 هەزار هاوڵاتی تووشی كۆرۆنا بوون و زیاتر لە 58 هەزار كەس چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 691 كەسیش مردوون.
ه،ع