کوردستانی
هاوكاری بەسەر هاوڵاتیان دابەش دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانى بەمەبەستی هاوكاریكردنی هاوڵاتیانی هەژار و كەمدەرامەت لەگەڵ بازرگانانی شارەكە 25 هەزار سەبەتەی خۆراك دابەش دەكەن بەسەريان.
سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ژوری بازرگانی سلێمانی، بە هاوكاری بازرگانانی شارەكە، بۆ ئەوەی بتوانن لەو دۆخەی ئێستا هاوكاری خێزانە هەژارەكان بكەن، دەستمان بە كۆكردنەوەی كۆمەكی كرد".
ئەوەشی خستەڕوو "توانیومانە 25 هەزار سەبەتەی خۆراك ئامادە بكەین بۆ دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتیانی هەژار و كەمدەرامەت تا بتوانین قورسایی ژیانیان كەمێك سوك بكەین و لەو پێناوەشدا خۆراكێكی زۆر ئامادە كراوە بۆ دابەشكردن بەسەریان".
وتیشی "پێشتریش وەك هاوكاری و پاڵپشتییەك بۆ جوتیارانی سنوری سلێمانی زیاتر لە 100 تەن پەتاتەمان كریوەو دابەشی دەكەینەوە بەسەر كەسانی هەژار".
ه،ع