ئەدەب و هونەر
ئایا پوك و ددانەكانت بێزاریان كردویت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بۆ سەلامەتی پوك و ددانەكان باشترە خواردنەكانی پڕ لە ڕیشاڵەكان و نانی دانەوێڵەكان بەتەواوی و لۆبیا لە بەرنامەی خواردنی رۆژانەدا هەبێت.
خواردنەكانی پڕ لە ڤیتامین (C) بۆ سەلامەتی ددان و بەتایبەتی پوك زۆر بەسودە، هەرمێ و پرتەقاڵ و كێوی هەندێك لەو ماددە خۆراكیانەی كە دەتوانین لێرەدا دەستنیشانیان بكەین.
خواردنی كەرەوز و سەوزەواتەكان وەكو برۆكلی و نۆكی ئەوروپی و سەوزەواتە رەنگ سەوزەكان تایبەتمەندی بەسودیان تێدایە بۆ تەندروستی پوك و ددانەكان.
(كەلەرمی برۆكلی سیفەتی بەرگری كردنی لە دژی نەخۆشی شێرپەنجە تێدایە).
شارەزایانی بواری دەم و ددان تەئكیدی لەوە دەكەنەوە خواردنی پەنیر یارمەتیدەرێكی باشە بۆ رێكخستنی (PH)ی دەم و خواردنی ئاو دەبێتە هۆی تەڕبوونی پوك و لە ئەنجامدا لیكی ناو دەم دروست دەكات.
ناوكی ترێ، چای سەوز، پیاز، قارچك، نەعنا و كەرەوزو لە خواردنە بەسودەكانن كە سەلامەتی دەم و ددان دەپارێزن.
ه،ع