کوردستانی
لە هاوینەهەواری بێخاڵ گەنجێك كوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە، هاوڵاتیەكی گەنج لە هاوینەهەواری بێخاڵی سەر بە پارێزگای هەولێر لە لایەن كەسێكەوە كوژراو پۆلیسیش دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو هاوڵاتییەی كە كوژراوە باوكی دوو منداڵە و كەسێك بە دەمانچە هێرشی كردوەتە سەری و كوشتوویەتی، پۆلیس دەستی بەلێكۆڵینەوە كردووە و بكوژەكە دەستگیركراوە.
ئەو گەنجەی كە كوژراوە، دانیشتوی ناحییەی خەلیفانی سەر بە قەزای سۆرانە لە پارێزگای هەولێر، لە ئێستادا پۆلیس لە هەوڵی ئەوەدایە وردەكاری لە بارەی كێشەكەوە ئاشكرا بكات.
ه،ع