کوردستانی
لە سلێمانی قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەندرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، دۆخی هاوڵاتیان خراپە و ناتوانین قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنین، دەشڵێت، جەژن هاتوچۆ ئاسایی دەبێت، بەڵام رێكار دەگرینەبەر تا بەریەككەوتن دروست نەبێت.
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند "دۆخی هاوڵاتیان لە حاڵێكدایە كە چیتر ناتوانین بەو شێوەی پێشوو قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنین، بۆ رۆژانی جەژنیش قەدەغەی هاتوچۆ نابێت".
وتیشی "هەوڵدەدەین رێكار بۆ رۆژانی جەژن بگرینەبەر بۆ ئەوەی بەریككەوتن و قەرەباڵغی دروست نەبێت، هاوڵاتیانیش دەبێت خۆیان بپارێزن و پابەندی رێنماییەكان بن".
لە بارەی كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكانیش ئەوقافی شارەكە باسی لەوەكردووە "بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو بڕیار لە كردنەوەی مزگەوتەكان بدرێت".
ه،ع