کوردستانی

بڕیاری نوێ درا...زانیاری ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری نوێ درا...زانیاری ئاشكرابوو
مەودا میدیا-

ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای هەولێر بڕیاریدا قەدەغەی هاتووچۆ تا شەوی 21ی ئەم مانگە بەردەوام بێت و دواتر لەگەڵ وەزیری ناوخۆ بڕیاری نوێ دەربكەن.

راگەیەندراوێك لە ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای هەولێر:

دوای نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 2020.7.18، به‌سه‌رپه‌رشتی د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر كۆبۆوه‌ و كۆبوونه‌وه‌ گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌رنجامانه‌ی خواره‌وه‌:- 

1- له‌ كاتژمێر (12)ی ئه‌مشه‌و 18 له‌سه‌ر 19ی 2020.7، تاوه‌كو ڕۆژی سێشەمە 21ی2020.7. ڕێكاره‌كان و بڕیارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر به‌هەمان شێوه‌ی هەفتەی ڕابردوو بەردەوام ده‌بێت.

2- ڕۆژی سێشەمە 21ی 2020.7 لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتیاری یەکە ئیدارییە سەربەخۆکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆدەبێتەوە و تێیدا ڕێکاری تایبەت و بڕیاری سەرتاسەری بۆ تەواوی پارێزگاکان و یەکە سەربەخۆکان دەدرێت.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2020.7.18

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan