کوردستانی

رووداوێكی هاتوچۆ قوربانی لێكەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێكی هاتوچۆ قوربانی لێكەوتەوە
مەودا میدیا-

بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای خورماڵ-ئەحمەدئاوا، شۆفێری ماتۆڕسكێلێك گیانی لە دەستداوە،پۆلیسی هەڵەبجەش رایدەگەیەنێت، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجەی رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕێك لەسەر رێگای خورماڵ بۆ ئەحمەدئاوا، بەهۆیەوە شۆفێرەكەی گیانی لە دەستداوە".

باسی لەوەشكرد "ئەو شۆفێرە ناوی (ا،ر)بووە و تەمەنی 20 ساڵ بووە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی لە بنكەی پۆلیسی خورماڵ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە و شۆفێرەكەش دانیشتوی گوندی كوڵكنی ناحیەكەیە.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan