کوردستانی

بڕیاری كۆتایی لەبارەى كەیسى سێوان قادر دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری كۆتایی لەبارەى كەیسى سێوان قادر دەدرێت
مەودا میدیا-

سبەی یەكشەممە، لە دادگای سلێمانی، دادگایی كەیسی سوتانی سێوان قادر و سێ منداڵەكەی بەڕێوەدەچێت، مامی سێوانیش دەڵێت، پێمان وایە دانیشتنەكە كۆتایی دێت و كاتی بڕیارە لەسەر كەیسەكە.

شەفیق نوری، مامی سێوان قادر بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئاسایی بوونەوەی دەوامی دادگا، سبەی دانیشتنی سیانزەمی دادگا لە بارەی كەیسی سێوان قادر بەرێوەدەچێت، هیچ شاهیدێك لەسەر كەیسەكە لە هەردوولا نەماوە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە پێمان وایە چونكە هیچ شاهیدێكی كەیسەكە نەماوە، وتەی كۆتایی پارێزەرەكان لەسەر كەیسەكە وەردەگیرێت لە لایەن دادوەرەوە و بڕیاری كۆتایی لەسەر كەیسەكە دەدرێت، بەڵام نازانین هەر سبەی بڕیار دەدرێت یان دوادەخرێت بۆ كاتێكی تر".

كۆتای ساڵی  2018 لە رووداوێكی سوتاندا لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە شاری سلێمانی سێوان قادر و سێ منداڵەكەی سوتان، دوای ئەوەی سێ منداڵەكەی دەستبەجێ گیانیان لە دەستدا، سێوان دوای یەك هەفتە مانەوە لە نەخۆشخانە ئەویش گیانی لە دەستدا.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan