عیراقی

دووسبەی كازمی لە رياز و سێشەممە لە تاران دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دووسبەی كازمی لە رياز و سێشەممە لە تاران دەبێت
مەودا میدیا-

بەپێی هەواڵێكی سایتی نینای عیراقی، بڕیارەی رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی ریازی پایتەختی سعودییە بكات و رۆژی سێشەممەش لە تاران دەبێت.

ئەو سایتە لە زاری سەرچاوەیەكی حكومەتی عیراقەوە بڵاویكردەوە "سبەی یەكشەممە، كازمی پێشوازی لە محەمەد جەودا زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران دەكات لە بەغدا".

باسی  لەوەشكردووە "رۆژی دواتر واتە دووشەممە، شاندێكی عیراق كە لە وەزیری نەوت و كارەبا و چەند كەسێكی تر پێكهاتووە،بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی، دەچنە ریازی پایتەختی سعودییە و لەگەڵ محەمەد بن سەلمان كۆدەبنەوە".

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو "رۆژی سێشەممە، كازمی لە سعودییەوە بەرەو تارانی پایتەختی ئێران بەڕێدەكەوێت و لەگەڵ حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران و بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان