عیراقی

داعش بەرپرسیاریەتی خۆی راگەیاند لە کوشتنی فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی پله‌ باڵای عیراقی

مەودا میدیا - سلێمانی |


داعش بەرپرسیاریەتی خۆی راگەیاند لە کوشتنی فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی پله‌ باڵای عیراقی
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له‌ عیراق کوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی پله‌ باڵای عیراقی راگەیاند لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارییدا لە باکووری بەغدا، چەکدارانی داعش بەرپرسیارێتی خۆیان راگەیاند لە کوژرانی ئەو ئەفسەرە.

گروپی تیرۆرستی داعش لەرێگەی پێگەی ئەلیكترۆنی خۆیەوە ئاشكرایكردووە "شەوی شەممە لەشەقامی ئبن سینا لەدەروازەی تارمیەی بەغدا  عەمید روكن عەلی حەمید غەیدان، فەرماندەی لیوای 59ی سوپای عیراقیان كردووەتە ئامانج و كوشتوویانە".

هاوكات وەزارەتی ناوخۆی عیراق ژمارەیەک کەسیان بەو تۆمەتە دەستگیرکردووە ولێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن لە کوشتنی ئەو ئەفسەرە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان