عیراقی

وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا و لەلایەن وەزیری دەرەوەی عیراق پێشوازی لێکرا، هەروەها بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبێتەوە

ئەمڕۆ کاتژمێر 8:00ی بەیانی محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و لەلایەن فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا.
 
بڕیارە کاژێر 8:30 لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی عیراق کۆببنەوە و پاشان کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی سازبکەن, هاوکات بڕیارە لە کاژێر 9:00 محەممەد جەواد زەریف لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆببێتەوە، پاشان بۆ کاتی نیوەڕۆ سەردانی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق بکات و لەوێیش نیوەڕۆخوانێکی بۆ ئامادەکراوە.
 
پاشان وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەریەک لە سەرۆکی ئەنجومەنی دادەوەریی عیراق و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان و فالح فەیاز دەکات و دوایین کۆبوونەوەشی لەگەڵ عەممار حەکیم دەبێت.
 
جێگای ئاماژەیە، ئەو سەردانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە سبەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بە سەرۆکایەتی شاندێک دەگاتە سعودیە و چەندین رێککەوتننامە لەگەڵ ئەو وڵاتە ئیمزا دەکات.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان