کوردستانی

حكومەت ئاوڕ لە دانیشتووانی ئەم ناوچەیە ناداتەوە و پرۆژە گرنگەكەیان فەرامۆش دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومەت ئاوڕ لە دانیشتووانی ئەم ناوچەیە ناداتەوە و پرۆژە گرنگەكەیان فەرامۆش دەكات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی 9 ساڵە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ جێبەجێنەکراوە هاوڵاتییان لە چاوەڕوانی ئەو پرۆژەیەدان، چونکە پڕۆژەیەکی گرنگی ئاوە، قایمقامی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا چەندین جار هەوڵدراوە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆژەکە، بەڵام بێ سوود بووە.

رەمەک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەم پرۆژەیە لە ساڵی 2011 ئەو پرۆژەیە هاتووەتە بواری جێبەجێکردن لە 10% پڕۆژەکە تەواوکرا، بەڵام دواتر بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی داراییەوە پرۆژەکە راگیرا".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو پڕۆژەیە گرنگ و چارەنووسساز بوو بۆ سنوورەکە، بۆیە لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا چەندین جار هەوڵدراوە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆژەکە، بەڵام بێ سوود بووە".

رەمەک رەمەزان وتی "لە ئێستا نووسراومان ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی و شارەوانی کردووە بەمەبەستی تەواوکردنی پرۆژەکە، بەڵام وەڵامێکی یەکلاکەرەوەمان نەدراوەتەوە".

وتیشی "بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە 130 ملیار دینار تەرخانکرا، بەڵام لەبەر ئەوەی لە ئێستادا کاری زۆر باشتر کراوە بە نیوەی ئەو پارەیە پرۆژەکە جێبەجێ دەکرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan