عیراقی

دۆسیەی کوشتنی سولێمانی و موهەندیس سەرهەڵدەداتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆسیەی کوشتنی  سولێمانی و موهەندیس سەرهەڵدەداتەوە
مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدای پایتەختی عیراق رایدەگەیەنێت سەردانەکەی پێشتر بەرنامەی بۆ داڕێژراو نەبووە و باس لەوەش دەکات دۆسیەی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لەگەڵ بەرپرسانی عیراقی تاوتوێ دەکات.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەردانەکەی بۆ عیراق  وتی "دۆسیەی  قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە گەڵ بەرپرسانی عیراقی تاوتوێ دەکات".

 وتیشی "سەردانەکەی پێشتر بەرنامەی بۆ داڕێژراوە نەبووە و هیچ پەیوەندییەکی بە بەرنامەی سەردانەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ ریاز و تارانەوە نییە".

بەپێی زانیارییەكان، وەزیری دەرەوەی ئێران بەنیازە سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ بەشێك لە بەرپرسانی كوردستان كۆببێتەوە، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەك نییە لەبارەی باسكردنی دۆسییەی كوشتنی قاسم سولەیمانی لەگەڵ بەرپرسانی كوردستان.

وا بڕیارە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە سەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆک کۆماری  ئیسلامی ئێران سێشەممە سەردانی تاران بکات.
ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان