جیهانی
تەقینەوەیەک لە ئێران روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە کۆمپانیای وزەی پارێزگای ئەسفەهان روویدا، بەڵام تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە و سەرۆکی کۆمپانیاکەش لەبارەی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە روونکردنەوە دەدات.
ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە کۆمپانیای وزەی پارێزگای ئەسفەهان روویداوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە تەنها زیانی مادی بەر کۆمپانیاکە کەوتووە.

سەرۆکی کۆمپانیاکە بە میدیاکانی راگەیاندووە "تەقینەوەکە بەهۆی تێکچوونی بگۆڕێک لە ئیسلام ئاباد بووە و مایەی نیگەرانی نییە"، بەڵام بەشێک لە بەرپرسانی ئێران پێیان وایە ئیسرائیل لە پشت ئەم کارەیە.
س.س
س.س