کوردستانی

هۆکاری کەمی ئاو لە بەشێک لە گەڕەکەکان ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکاری کەمی ئاو لە بەشێک لە گەڕەکەکان ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر و ئەندازەی پارکەکان لەبارەی ھۆكاری كەمی ئاو لە ھەندێك گەڕەكی ھەولێر روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت لەو شوێنانەی ئاویان نییە زۆربەی ماڵەکان هێڵێکی نایاساییان راکێشاوە، ئاماژە بەوەشکراوە هەموو هێڵە نایاساییەکان دەبڕدرێن.

لە روونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر  رایگەیاند  "دوای ئەوەی لە بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر کێشەی کەمی ئاوی ماڵان  دروست بوو، لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر بەدواداچوون بۆ کێشەکان کرا، سەرەنجام دەرکەوت کە لەو شوێنانەی ئاویان نییە زۆربەی ماڵەکان هێڵێکی نایاساییان راکێشاوە بۆ نێو ئەو باخچانەی کە موڵکی حکومەتن و بۆ بەرژەوەندی کەسی بەکارهاتوون".

 ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ئاماژە بەوەدەکات "لەو هەڵمەتەی رامانگەیاندووە هەموو ئەو هێڵە نایاسییانەی ئاو دەبڕین بۆئەوەی سەرجەم هاووڵاتییان سوود لە ئاو ببینن".

ھەر لەو روونكردنەوەکەدا رێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکان ئاماژەی بەوەشکردووە  "تیمەکانی ئەندازەی پارکەکان هەڵدەستن بە لابردنی سەرجەم ئەو تەلبەند و بەربەستانەی کە لەسەر زەوی سەوزایی و موڵکی حکومەت، كە بە نایاسایی دروستکراون کە لە زۆرێک لە گەڕەکەکان بۆ بەخێوکردنی پەلەوەر و ئاژەڵ بەکاریدەهێنن، بۆیە بەلادانی بەربەستەکان سەوزایی و ئەو دار و درەختەی چێندراون سوودی بۆ هەمووان دەبێت".
Qaiwan
Qaiwan