عیراقی

کارەکانی پەرلەمانی عیراق بەردەوامە بەبێ ئەنجامدانی کۆبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارەکانی پەرلەمانی عیراق بەردەوامە بەبێ ئەنجامدانی کۆبوونەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت هۆکاری کۆنەبوونەوەی پەرلەمانی عیراق زۆری رێژەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوەیە، ئاماژەی بەوەشکرد ئەو یاسایانەی گرنگبوون لە کۆبوونەوەکانی پێشوودا پەسەندکراون.

مەریوان نەسرەدین، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هۆکاری کۆنەبوونەوەی پەرلەمانی عیراق زۆری رێژەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوەیە ئەمەش سەرەکیترین هۆکارە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو یاسایانەی گرنگبوون لە کۆبوونەوەکانی پێشوودا پەسەندکراون، هەروەها سەرجەم پەرلەمانتاران لەناو شانەی قەیرانەکانی پارێزگاکانی خۆیاندا رۆڵ دەبینن لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا".

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو "لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی عیراق جار جار بانگهێشتی وەزیرەکان دەکەن بۆ تاوتوێکردنی ئەو بابەتانەی گرنگن، هەروەها پەرلەمان بەردەوامە لە ئەرکی چاودێریکردنی خۆی".

لەبارەی ئەوەی ئەگەر هەیە بەم نزیکانە پەرلەمان کۆبێتەوە مەریوان نەسرەدین وتی "تاوەکو ئێستا هیچ دەنگۆیەک نییە کە بەم نزیکانە پەرلەمانی عیراق کۆبێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان