ئابووری

نرخی نەوت دابەزینی تۆماركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت دابەزینی تۆماركرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەكشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی تۆماركرد و ماوەی چەند رۆژێكیش دەبێت نرخی نەوت لەو ئاستەدا بە جێگیری ماوەتەوە.

ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی جۆری برێنت بە 43 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە و زیاتر لە یەك هەفتەشە نرخی نەوتی برێنت لە 43 دۆلاردا بەرز و نزم دەكات، پێشتریش رێكخراوی ئۆپێك باسی لە سەقامگیری بازارى نەوت كردبوو.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریكی بە 40 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە و ئەو جۆرە بەشێوەیەكی كەم نرخەكەی بەرزبووەتەوە.

هەر دابەزین و بەرزبوونەوەیەك لە نرخی نەوت كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر داهاتی عیراق و هەرێمی كوردستان، بەهۆی ئەوەی تەنها پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد