کوردستانی
بەهۆی تۆپبارانی ئێرانەوە شوانێكى كورد گیانی لە دەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی تۆپبارانەكانی ئێران بۆ سەر بەرزاییەكانی قەندیل، بەهۆیەوە شوانێكی كورد كە خەریكی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەكەی بووە گیانی لە دەستدا، پێشتریش بەهۆی تۆپبارانەكانی سوپای پاسدارانەوە بە شێوەی هەڕەمەكی، دوو شوانی كورد گیانیان لە دەستدا.
رێكخراوی هەنگاو بڵاویكردەوە "هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران بەرزاییەكانی قەندیلیان لە هەرێمی كوردستان تۆپباران كردووە و بەهۆیەوە شوانێك گیانی لە دەستداوە".
باس لەوەشكراوە "ئەو شوانە بە ناوی رەسوڵ باكەند خەڵكی گوندی پیرانشارە، دوای ئەوەی بە سەختی برینداربووە، لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە، پێشتریش هەر بەهۆی تۆپبارانەكانی سوپای پاسدارانەوە بە شێوەی هەڕەمەكی، دوو شوانی كورد گیانیان لە دەستدا".
لە ماوەی رابردوو بەهۆی بۆردومانەكانی ئێران و توركیا بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان بە دەیان هاوڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستداوە سەرەڕای زیانگەیاندن بە ماڵ و حاڵی هاوڵاتیان.
ه،ع