کوردستانی

هەواڵێكی خۆش لە سلێمانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێكی خۆش لە سلێمانییەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، یەكەم تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە ژنێكی بەتەمەنە سودی لە دەرزی ئای ڤی ئای جی وەرگرت كە بۆ هەندێك لە تووشبووان بەكاردەهێنرێت.

داهات حەوێزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی و پزیشكی پسپۆڕی هەناوی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی "یەکەمین نەخۆش سوودی وەرگرت لە چارەسەرێکی تازەی کۆرۆنا، كه دەرزی بەرگری (IV IG) ئای ڤی ئای جی بۆ بەكارهاتووە، لە نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی".

ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەو تووشبووە، ئافرەتێکی تەمەن 45 ساڵ بووە، کە بەرزەفشاری خوێنی لەگەڵدا بوو كاتێك داغڵکرا لە قاوشی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی جمهوری، لە سەرەتاوە هەوکردنەکەی بە سەختی گرتبوو و رێژەی ئۆکسجینی زۆر دائەبەزی، سەرەڕای بەکارهێنانی ئۆکسجین و هەموو چارەسەرە دەرمانییەکان و دووجار وەرگرتنی پلازما بەڵام تەندروستی رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبوو".

"لە کۆتاییدا بڕیارماندا دەرزی بەرگری بۆ بەکاربێنین IV IG کە بۆ بەشێکی کەمی نەخۆشەکان بەکاردێت، دوای وەرگرتنی پێنج جورعە لەم دەرمانە شوکر بۆخوا ووردە ووردە هەناسەی باشبوو و بە تەندروستییەکی زۆر باشەوە ناردمانەوە ماڵەوە".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش