ئەدەب و هونەر
لهكاتی دووگیانیدا بهم شێوهیه خۆت له كێشەی پێست بپارێزه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژنان لە ماوەی دووگیانیدا رووبەڕووی كێشەی زۆر دەبنەوە لەناو ئەوانەشدا زیاتر كێشە و نەخۆشی پێستە، لەم ماوەیەدا بەهۆی خراپی تەرازووی هۆڕمۆنەوە پێست دوچاری گۆڕانكاری دەبێت، دەكرێت رۆژێك پێست پاراو و جوان بێت و ڕۆژێكی تریش خراپ بێت.
لەم بابەتەدا دەتوانین چەند رێگایەك بخەینەڕوو كە خانمان دەتوانن لەماوەی دووگیانیدا پێستیان لە كێشە بەدوور بگرن:
زپیكە: یەكێك لە باوترین كێشەكانی پێست زپیكەیە كە دەبێت بە سود وەرگرتن لە دەرمانی سروشتی چارەسەری بكەین، لەو كاتەدا كە پێست تووشی حەساسیەت دەبێت پێویستە لە زۆر سڕین دوور بكەوینەوە.
رەنگی پێست: بە تێپەڕبوونی كات جێگا تۆخەكانی پێست تۆختر دەبنەوە، خاڵەكان و پەڵەكان كە پێش دووگیانی هەن گەورەتر دەبن، هەروەها پەڵە قاوەییەكان یان پەڵە زگماكیەكان تۆختر دەبنەوە.
لەپی دەست: لەپی دەست لەپڕ سور دەبێت، ئەم كێشەیە لە مانگی دووەمی دووگیانی دا دەردەكەوێت.
چەوری پێست:بەهۆی گۆڕانكاری هۆرمۆناتی لاشە، چەوری پێست زیاتر دەردەدەرێت، كەواتە دەبێت تەرازووی خواردنی ئاو زیاد بكرێت بۆ ئەوەی بتوانین چەوری پێست كۆنترۆڵ بكەین.
وشكی پێست: بۆ رێگری كردن لە وشكی پێست لەماوەی دووگیانیدا پێویستە خواردنی میوە ئاودارەكان زیاد بكرێت وەكو شووتی و پرتەقاڵ كە دەبنە هۆی پاراوی پێست.
زیپكەی ورد: ئەم كێشەیە كاتێك دەردەكەوێت كە تاك بە جۆری خواردنەكە حەساسیەت پەیدا بكات، بۆ چارەسەری زیپكەی ورد پیچویستە راوێژ بە پسپۆڕی ژنان و مناڵبوون بكرێت.
لەپی پێ: بە هۆی گۆڕانكاری هۆرمۆنات و زیادبوونی كێش لەپی پێ وەكو لەپی دەست سور هەڵدەگەڕێت، مەساجی لەپی پێ بە رۆنە گیاییەكان تەنیا رێگایە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیەی پێست لە ماوەی دووگیانیدا.
نەخۆشی بەڵەكی: جۆرێكە لە نەخۆشیەكانی پێست كە لەو ماویەدا پێست سورو زبر دەبێت.
ه،ع