عیراقی
ئێران هاوكاری پزیشكی گەیاندە عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
باڵیۆزی ئێران لە عیراق رایگەیاند، بڕێكی زۆر دەرمانی پزیشكی رەوانەی عیراق كراوە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەوەش لە كاتێكدایە ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عیراقی كرد.
ئیرەج سەجادی، باڵیۆزی ئێران لە عیراق رایگەیاند "ئێران بڕی یەك تەن لە دەرمانی پزیشكی داوەتە عیراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەرەنگاربوونەوەی ئەو نەخۆشییە".
ئەو بڕە دەرمانە لەگەڵ سەردانەكەی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عیراق بووە كە ئەمڕۆ یەكشەممە بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عیراق و چەند كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا.
ه،ع