عیراقی

بە هەزاران هاوڵاتی تووشی كۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە هەزاران هاوڵاتی تووشی كۆرۆنا بوون
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لە شارەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان زیاتر لە دوو هەزار و 300 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

لە راگەیەندراوێكی ئەو وەزارەتە هاتووە "لە شارەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان، دوو هەزار و 310 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و دوو هەزار و 36 كەسیش لە نەخۆشیەكە چاكبوونەتەوە".

لە بەغدا و نەجەف و سلێمانی و كەربەلا و  بابل و بەسرە و واست و موسەنا زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە لە 24 كاتژمێری رابردوو.

كۆی تووشبووانی كۆرۆنا بۆ 92 هەزار و 530 كەس بەرزبووەوە، كۆی ئەوانەی چاكبوونەتەوە 60 هەزار و 528 كەس و ژمارەی مردووانیش گەیشتە سێ هەزار و 781 كەس.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە