عیراقی
عیراق، رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە چاكبووەوەكان زیاترە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی عیراق رێژەی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چاكبووەوەكان زیاترە، ئەوەش هاتووە لە 24 کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 310 توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارکراون و دوو هەزار و 36 تووشبووش چاکبوونەتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند "لە 24 کاتژمێری رابردوودا 15 هەزار و 737 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق کراون و تیایدا دوو هەزار و 310 تووشبووی نوێ دەستنیشانكراون".
سەبارەت بە رێژەی ئەوانەی چاكبوونەوە یان مردوون، وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بەوە كردووە "دوو هەزار و 36 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 90 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە"
خ.غ