کوردستانی

سلێمانی... ئامارێكی مردن بە كۆرۆنا راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی... ئامارێكی مردن بە كۆرۆنا راگەیەندرا
مەودا میدیا-

سەرپەرشتیاری تیمی بەخاكسپاردنی مردووانی كۆرۆنا رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ چوار هاوڵاتی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لە دەستداوە، داوا لە هاوڵاتیانیش دەكات پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەكان بن.

عەبدوڵا ئەحمەد، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند "ئەمڕۆ یەكشەممە، بە پێی راپۆرتی پزیشکی چوار هاوڵاتی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە "دوو لە قوربانیەکان خەڵکی ناو شاری سلێمانین و یەکێکیان خەڵکی کەرکوکە و ئەوی دیکەشیان خەڵکی چەمچەماڵە".

داواشی كردوە "هاوڵاتیان رێنماییە خۆپارێزییەكان جێبەجێ بكەن، چونكە تاکە چەکی رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنایە".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan