کوردستانی
پێنج ئەندامی خێزانێك رەوانەی نەخۆشخانەكران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان بۆ سلێمانی لە ئەنجامدا پێنج ئەندامی یەك خێزان برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراون.
سیروان عەلی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی وارماوا بە مەودا میدیای راگەیاند "رووداوەكە لەسەر رێگای دەربەندیخان بۆ سلێمانی بووە لە نزیك كۆمەڵگەی نەسر، لە نێوان ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕێك".
باسی لەوەشكرد "ئۆتۆمبێلەكە جۆری نیسان تیدا و ماتۆڕێكی سێ تایە روویدایە و سەرجەم سەرنشینانی ماتۆڕەكە برینداربوون كە ئەندامانی یەك خێزان بوون و خەڵكی قەزای سەیدسادقن".
ئەوەشی خستەڕوو "بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە بۆ زانینی هۆكاری رووداوەكە".
رێگای دەربەندیخان بۆ سلێمانی یەكێكە لەو رێگایانەی كە ساڵانە بە دەیان هاوڵاتی تێیدا بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیان لە دەستدەدەن و بە سەدانیش برینداردەبن.
ه،ع