کوردستانی

عەبدوللـەتیف سەلەفی داواكاری هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەبدوللـەتیف سەلەفی داواكاری هەیە
مەودا میدیا-

رێبەری سەلەفییەكانی هەرێمی كوردستان داوا دەكات وەك چۆن شوێنەكانی تر كراونەتەوە لە چوارچێوەی رێنماییە خۆپارێزییەكان، مزگەوتەكانیش بكرێنەوە.

عەبدوللـەتیف سەلەفی، رێبەری سەلەفییەكان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی "چۆن هەموو شوێنە گشتیەكانی دیكەش كراونەتەوە، جێگای خۆیەتی بەكۆمەڵێ رێنمایی توندوتۆڵەوە ماڵەكانی خوا بكرێنەوە".

باسی لەوەشكردووە "مزگەوتەكان پاكترینی شوێنەكانن و ئەوانەش، كە بۆی دەچن دیسان پاكترینی كەسەكانن و رۆژانە لانیكەم پێنج جار دەستنوێژ هەڵدەگرن و بەردەوام خۆیان بەپاكی رادەگرن".

"داواكارین لەحكومەت بەگشتی و ئەوقاف بەتایبەتی، بڕیار بدەن بۆ سەرەتای مانگی زولحیجە، كە دەكاتە 22/ 7 مزگەوتەكان بكرێنەوە".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد