کوردستانی
محەمەد جەواد زەریف چۆن وەڵامی نێچیرڤان بارزانی دایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ عیراق، محەمەد جەودا زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و دواتریش كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسییان سازكرد.
سەرەتا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتی "ئێران بۆ هەرێمی كوردستان دراوسێیەكی زۆر باشبووە و باسمان لە بەردەوامی پەیوەندییەكانمان و پاراستنی ئارامی ناوچەكە كراوەتەوە".
لای خۆیەوە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "ئێران پەیوەندییەكی فراوان و گەورەی هەیە لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە رووی بازرگانییەوە و دەمانەوێت پەیوەندییەكان فراوانتر بكەین، ئێران لای مەبەستە پەیوەندی پتەوی هەبێت لەگەڵ هەرێمی كوردستان.".
بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عیراق و لەگەڵ سەرۆكایەتییەكانی عیراق كۆبووەوە.
ه،ع