کوردستانی
سبەی گەڕەكێكی گەورەی سلێمانی كارەبای نابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشت كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا، بەشێكی گەڕەكی رزگاری كارەبای نیشتمانی و موەلیدەی نابێت.
لە ئاگاداریەكی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە هاتووە " دانیشتوانی گەڕەكی رزگاری نزیك مزگەوتی حاجی محەمەدی كۆڵەك فیدەری 55 ئاگادار دەكەینەوە، كە سبەینێ دووشەممە پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت".
باس لەوەشكراوە "لە كاتژمێر 7ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان".
بەستنی پێوەرەكە بێ بەرانبەرە و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.
ه،ع