کوردستانی
نارنجۆکێک هەڵدەدرێتە ماڵی هاوڵاتییەکەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت شەوی رابردوو لە شارۆچکەی قەڵادزێ نارنجۆكێك هەڵدەدرێتە ماڵی هاوڵاتییەكەوە كە پیشەكەی پۆلیسە، ئاماژە بەوەشکراوە تەقینەوەی نارنجۆكەكە جگە لە زیانی مادی زیانی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.

راگەیاندن و پەیوەندیەكانی پۆلیسی راپەڕین ئاشكرایكردوە "کاتژمێر 9:55 خولەكی شەوی رابردوو لە قەڵادزێ گەڕەكی راپەڕین كەسێكی نەناسراو لە ڕێگەی ماتۆڕسكیلەوە نارنجۆكێكی هەڵدایە ماڵی هاوڵاتییەك كە پیشەی كارمەندی پۆلیسه لە بنكەی پۆلیسی قەڵادزێ و پاش تەقینەوەی نارنجۆكەكە جگە لە زیانی مادی زیانی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "دوای رووداوەكەش دەستبەجێ هێزەكانمان لە بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی پشدەر و مكافحە و بنكەی پۆلیسی راپەڕین و هێزەكانی ئاسایشی قەڵادزێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە، بە وتەی ناوبراو ناخۆشی و كێشەی لەگەڵ هیچ كەسێكدا نیە و بۆ ئەم مەبەستەش لە بنكەی پۆلیسی قەڵادزێ سكاڵایی یاسایی تۆمار كرد، هەروەها دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە رێكخراوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە".
س.س