تەندروستی

بەم رێگایانە کالۆری زیاتر بسوتێنە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەم رێگایانە کالۆری زیاتر بسوتێنە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سوتاندنى کالۆرى پێویستى بەهەوڵدان و خۆ ماندوو کردن هەیە، بەڵام بەپێی چەند توێژینەوەیەک بە گۆڕینی شێواز و کارى رۆژانە دەتوانین وزەى زۆرتر سەرف بکەین، ئەمانەش چەند رێگایەکن بۆ سوتاندنی کالۆر:

1-هەناسەدانى قوڵ، بە هەناسەدانى قوڵ رێژەى کورتیزول (هۆڕمۆنى ڕێک خستنى زیاد بوونى کێش و دڵە ڕاوکێ) کەم دەبێتەوە.هەروەها دەبێته هۆى زیادکرنى ئۆکسجین و خێراکردنى هەرس و سووتاندنى کالۆرى, هەروەها هەناسە دانەوەى قول دەبێته هۆى دەرکردنى دوانەئۆکسیدى کاربۆن و زیاد سەرف کردنى وزه لەلایەن خانەوە.

2-خواردنى سەوزە لەژەمى بەیانى، ئەمەش دەبێتە هۆى زووتر هەست بەتێربوون بکەین و دوور کەوینەوە لە زیاد وەرگرتنى کالۆرى لە ژەمەکانى دیکە.

3-خواردنى بەهاراتى تیژ، بەهاراتە تیژەکان (کاپسایسین) ى تێدایە کە سوتاندنى چەورى زیاد دەکات و خانە چەورییەکان تێک دەشکێنێت و سوتاندنى کالۆرى خێرا دەکات, بەڵام خواردنى بەهاراتى تیژ بۆ ئەوانەى کێشەى  قوڕگ و گەدە و کۆڵۆنیان هەیە باش نیە.

4-شێوازی دانیشت، دانیشتن بەڕاستى لەکاتى کار یان تەماشاکردنى تەلەفیزیۆن یان ئیشکردن رێگایەکى باشە بۆ وزە سوتاندن، هەروەها دەبێته هۆى کەمکردنەوەى کورتیزۆل هەروەها پێویستى بە وزەیە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan