کوردستانی

ناوچەیەکی هەرێم لە مەترسی دەردەچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوچەیەکی هەرێم لە مەترسی دەردەچێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی شەقڵاوە رایدەگەیەنێت لە کۆی 103 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری قەزای شەقڵاوە زیاتر لە 80 تووشبوویان بە تەواوەتی چاکبوونەتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات تەنها دۆخی دوو تووشبوو ناجێگیرە.

محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی شەقڵاوە بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سنووری قەزای شەقڵاوە  رۆژانە تیمەکانمان سامپڵ لەو کەسانە وەردەگرن کە نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنایان هەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی شەقڵاوە 103 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبووە لەو ژمارەیەش زیاتر لە 80 تووشبوو چاکبوونەتەوە، هەروەها بەشێک لە تووشبووان لەماڵەوەن و بەشێکی دیکەش لە نەخۆشخانە".

ئەوەشی خستەڕوو "بە گشتی دۆخی ئەو تووشبووانەی کە چاکنەبوونەتەوە جێگیرە، بەڵام تەنها دوو تووشبوویان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد