عیراقی
لەبەر ئەم هۆكارە سەردانەكەی كازمی بۆ سعودیە هەڵوەشێندرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ عەرەبستانی سعودیە هەڵوەشێندرایەوە و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش رایگەیاند بۆ كاتێكی دیکە سەردانەكەی مستەما كازمی دواخرا.
وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودییە رایگەیاند "بەهۆی نەخۆشکەوتنی سەلمان بن عەبدولعەزیزی شای سعودیە، سەردانەكەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سعودییە هەڵوەشێندرایەوە".
شازادە فەیسەڵ بن فەرحان ئالسعود، وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودییە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "بەهۆی پێزانینمان بۆ گرنگی سەردانەکەی سەرۆك وەزیرانی عیراق و ویستمان بۆ سەركەوتنی لەگەڵ برایانمان لە عیراق رێككەوتین سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ سعودیە دوابخەین".
س.س