عیراقی
راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی عیراق لەبارەی گەیشتنی پێكوتەی كۆرۆنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەنگۆی گەیشتی پێكوتەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە و ئەوەش هاتووە سەرەتای مانگی ئەیلول ئەو پێكوتەیە بۆ نەخۆشانی كۆرۆنا بەردەست دەبێت، وەزارەتی تەندروستیی عیراق روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە "لە مانگی ئەیلول ئەو پێكوتەیە ناگاتە عیراق".

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عیراقدا هاتووە "ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە كەوا ئاماژە بە گەیشتنی پێکوتەی چینی- ئیماراتی بۆ عیراق دەکەن لە سەرەتای مانگی ئەیلولدا".
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عیراقا ئاماژە بەوەش كراوە "هاوپەیمانیی جیهانی تایبەت بە پێکوتەی کۆرۆنا كاتێك لە قۆناغەکانی ئەزموونگەری تەواو بوون و گەیشتنە دروستکردنی پێکوتەیەکی ورد و زانستی، ئەو کات ئەو پێکوتەیەش وەک هەر وڵاتێکی تری جیهان بۆ عیراقیش دەستەبەر دەبێت".
خ.غ