جیهانی
ترەمپ هەڕەشە لە عیراق دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی توند لە عیراق دەکات دەڵێت سزا بەسەر عیراقدا دەسەپێنین ئەگەر هێزەکانیان ناچار بکات بکشێتەوە لە عیراق.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەمەریکا دەستبەرداری عیراق نابێت تەنیا ئەگەر دەسەڵاتدارانی عیراق تێچووی دروستکردنی ئەو بنکە ئاسمانیە بدەن کە لەلایەن واشنتنەوە بە چەندین ملیار دۆلار دروستکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر عیراق هەر کارێکی دوژمنکارانەمان بەرانبەر بکات یان کارێکی کرد گونجاو نەبوو ئەوا سزای بەسەردا دەسەپێنین کە بە بەروارد بە سزاکانی ئێران هیچ نییە".
ئەم وتانەی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە دوێنێ پەرلەمای عیراق پڕۆژە یاسای دەرکردنی هێزە بیانییەکانی لە عیراق پەسەند کرد.