تەندروستی

پێش چاندنەوەی قژت ئەم کارە بکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێش چاندنەوەی قژت ئەم کارە بکە
مەودا میدیا-

چاندنەوەی قژ دوای هەڵوەرینی بۆ ماوەی یان بەهوی نەخۆشی یان تەمەنەوە بێت بووە بە دیارد، هەندێک کات لە بەرجوانکردنەوەی رووخسار گوێ نەدراوە بە زیانەکانی، بەشێک لەو کەسانەی ئەم کارەدەکەن تووشی هەوکردن و ئازارێکی زۆر بوون بێ گوێدانە رێنمایی تەندروستی و پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری باس لەو ئامادەکاریانە دەکات پێش چاندنەوەی قژ پێویستن.

 د. هێمن ئەحمەد زەمان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری روونیدەکاتەوە "چاندنەوەی قژ هاوشێوەی هەموو پرۆسەکانی نەشتەرگەرییە، دەبێت پێش پرۆسەکە چەندین پشکنینی تاقیگەیی بکرێن".

باس لەوەش دەکات "دوای دڵنیابوونەوە ئینجا نەشتەرگەرییەکە ئەنجامبدرێن، هەروەها دەشڵێت پێویستە لەلایەن پزیشكانی پسپۆڕی پێست یان پزیشكانی نەشتەرگەری جوانکاری بکرێت، بۆ ئەوەی مەرجە تەندروستی و سەلامەتییەکانی تێدابن". 

د. هێمن ئەحمەد زەمان ئەوەش دەخاتە روو "ئەو سەنتەرانەی لە کوردستان چاندنەوەی قژ ئەنجامدەدەن، هەمان رێگەکانی دەرەوەی کوردستان بەکاردەهێنن، هیچ جیاوازییەک نییە لەنێوان چاندنەوەی قژ لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان". 

راشیگەیاندووە" تەنانەت زۆرجار لە دەرەوەی کوردستان چارەسەرییەکە بە دروستی ناکرێت و کەسەکە گرفتی هاتووچۆ و سەردانکردنەوەی بۆ دروستدەبێت و بە ناچاری سەردانی پزیشکەکانی کوردستان دەکات.  
ک.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان