کوردستانی

ئەمڕۆ بەردی بناغەی پرۆژەیەکی گرنگ لەم شارەی هەرێم دادەنرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ بەردی بناغەی پرۆژەیەکی گرنگ لەم شارەی هەرێم دادەنرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی گەورەترین ناوچەی پیشەسازی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عیراق لە سنووری پارێزگای دهۆک دادەنێت.

پرۆژەکە لەسەر رووبەری 1423 دۆنم زەوی دروستدەکرێت، کە ئەمەش رووبەرێکی فراوانە، نزیکەی 275 کارگەی جۆراوجۆری خۆراکی لێ دەبێت، کە دەتوانن زۆربەی بەروبوومی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرن.

ناوچەی پیشەسازیی خۆراک دەکەوێتە ناوچەی کاشێ، لە سنووری قەزای سێمێلی پارێزگای دهۆک، یەکێکە لە گەورەترین پرۆژەکانی پیشەسازی و ئەو رێگەیەی پرۆژەکەی لەسەر بنیاتدەنرێت لە نزیک دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیلە، هەروەها پلان هەیە ئەو پرۆژەیە بەشێوەیەکی زانستی و سەردەمییانە دابنرێت و ژمارەیەکی زۆر کارگە و کۆگای خۆراک لەخۆبگرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan