کوردستانی

نوێترین زانیاری سەبارەت بە دابەشكردنی مووچە پێش جەژنی قوربان

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری سەبارەت بە دابەشكردنی مووچە پێش جەژنی قوربان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانیی دابەشکردنی مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵدان پێش جەژنی قوربان، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 3.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵ پێش جەژنی قوربان".

جێگای ئاماژەیە، هەفتەی رابردوو دابەشکردنی مووچەی مانگی 2ی ئەمساڵی فەرمانبەران کۆتاییهات، هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە بڕینی مووچەی فەرمانبەران بە رێژەی لە 21% بۆ 50%.

س.س
Qaiwan
Qaiwan