کوردستانی

بوومەلەرزەیەک ئەم ناوچەیەی هەژاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


بوومەلەرزەیەک ئەم ناوچەیەی هەژاند
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت نیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.1 پلەی رێکختەر قەزای خانەقینی هەژاند, بەڵام بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادی بەدواوە نەبووە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "کاتژمێر 12:55 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای خانەقین بومەلەرزەیەک روویدا".

ئاماژە بەوەشکراوە "بومەلەرزەکە 16 کیلۆمەتر لە قەزاکە دوور بووە و گوڕەکەی 3.1 پلەی ڕێختەر بووە بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر".

س.س
Qaiwan
Qaiwan