گشتی

پێنج هەنگاو بۆ لێبوردن لە خۆت و دەستكردن بە ژیانێكی نوێ

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج هەنگاو بۆ لێبوردن لە خۆت و دەستكردن بە ژیانێكی نوێ
مەودا میدیا-

مرۆڤ زۆرجار هەست بە تاوان دەكات دوای ئەوەی بیر لەوە دەكاتەوە پێشتر كارێكی خراپی كردووە یان دڵی كەسێكی رەنجاندووە و برینداری كردووە، پرسیارەكە ئەوەیە كاتێك مرۆڤ هەست بە تاوان دەكات و سەرزەنشتی خۆی دەكات پێویستە چی بكات؟

ئەندریا برانت كە ژنە نووسەرێكی ئەمەریكییە لە گۆڤاری (سایكۆلۆجی تودەی) لە نووسێنێكدا كۆمەڵێك رێگای خستووەتەڕوو بۆ ئەو كەسانەی هەست بە تاوان دەكەن و دەیانەوێت لێی رزگاربن:

1. وەكو ئەوەی هەیت خۆت قبوڵ بكە:
بۆ رزگاربوون لە هەستكردنت بە تاوان و رێزنەگرتن لە ژیانت و لەپێناو ئەو شێوازە ژیانەی دەتەوێت بەدەستیبهێنی، سەرەتا پێویستە ئەوە قبوڵ بكەیت كە تۆ كێیت و لەكوێ دەژیت؟ پاشان پێویستە دەستبكەی بە جێبەجێكردنی ئەو رێگا چارەسەرییە پێشوەختانەی كە هەڵسوكەوتت دەگۆڕن وەكو ئەوەی مارشا لینهان بە "قبوڵكردنی بنەڕەتی" ناوی بردوون، یانی قبوڵكردنی ژیان وەكو ئەوەی هەیە نەك وەكو ئەوەی "دەتەوێت".

2. لە هۆكاری بوونت لێرە تێبگە:
تۆ كێیت و چۆن گەیشتوویتەتە ئێرە؟ جارێكی دیكە بیر لەو رووداوانە بكەرەوە كە بووەتە هۆی ئەوەی تۆ لێرە بیت و ئەو بارودۆخە دەروونی و بیركردنەوەیەی تیایدای. ئەو پێداویستی و داواكارییانە چییە كە پێویستە وەڵامی بدەیتەوە؟ لەو كاتانەش تێبگە كە نەتتوانیوە بەهرەكانی خۆتی تێدا پێشبخەیت و لەدەستتداون. پێویستە ئەوە بە گرنگ وەربگری تا لە ناخۆشترین كاتتدا بیت هێشتا دەتوانیت بەهێز بیت.

3.  لە ئەزموونت فێربە و كەڵك وەربگرە:
چۆن ئەزموون و بڕیارەكانی پێشووت كەسایەتی و ناسنامەی ئێستایان بۆ دروستكردووی؟ پێویستە ئەوە بە گرنگ بزانیت كەوا تا لە ناخۆشی گەورەدا بیت ئەگەری ئەوە هەیە بەهێزتر بیت. بۆ دەتەوێت رزگارت بێت لە هەڵەكانت؟ لێرە ئەوەت بیربێتەوە ناتوانیت رابردوو بگۆڕیت، بەڵام دەتوانیت بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی باش و داهاتوویەكی پرشنگدار سوودیان لێوەربگریت.

4. لە خۆت ببورە
ئەو كەسەی دەیەوێت بگاتە ئامانجەكەی و شتی باشی دەستبكەوێت، پێویستە لە خۆی ببورێت بەرانبەر ئەو شتانەی كردوونی و لێی پەشیمان بووەتەوە. سەیری خۆت بكە و بە دەنگی بەرز هاوار بكە "من لێت دەبوورم". هەروەها بەڕوونی باسی ئەزموونی خۆت بۆ كەسانی دیكە بكە بۆ ئەوەی بەو ئەزموونە خراپانەدا نەڕون كە تۆ بە تەنیا پیایدا رۆیشتووی.

5. ئەو وانانە جێبەجێبكە كە فێری بوویت
رابردوو ناگەڕێتەوە، بەڵام دەگونجێت لەوانەی روویانداوە فێر بیت، هەروەها بۆ ئەوەش دەبێت ورد ئاگایانەتر بیربكەیتەوە. پلانێك دابنێ بۆ هەڵبژاردنی رێگای راست و سوودبەخش بۆ ئێستا و داهاتووت، لەگەڵ ئەوەشدا هاوكاریی ئەوانی دیكە بكە بۆ ئەوەی تووشی هەڵە نەبن.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن