کوردستانی

بڕیار لە کردنەوەی مزگەوتەکان درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لە کردنەوەی مزگەوتەکان درا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەڵەبجە كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی لەبارەی كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان دا، هەروەها بڕیاردرا لەوەی ھەر مزگەوتێك بەھۆی بچووكی و قەرەباڵغی نەتوانرێت رێنماییەكان جێبەجێ بكرێن، پێویستە بە داخراوی بمێنێتەوە.

ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەڵەبجە، بڕیاردا مزگەوتەكان تەنھا بۆ كاتی ئەنجامدانی نوێژەكان و وتاری رۆژی ھەینی كراوەبن، ھەروەھا نوێژخوێنان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان و خۆپارێزی بن.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، لە ھەر مزگەوتێك بەھۆی بچووكی و قەرەباڵغی نەتوانرێت رێنماییەكان جێبەجێ بكرێن پێویستە بە داخراوی بمێنێتەوە، هەروەها تەنها شوێنی نوێژكردن دەکرێتەوە بەشەکانی دیکە دادەخرێت.



Qaiwan
Qaiwan