کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە قەزای شارەزوور لە شەقامی سەرەکی رێگای وارماوا - سلێمانی بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە شۆفێرێك گیانی لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.
لە قەزای شارەزوور لە شەقامی سەرەکی رێگای وارماوا - سلێمانی بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە شۆفێرێك گیانی لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.
سیروان عەلی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی وارماوا راگەیاند "سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 20-7-2020، رووداوێكی هاتووچۆ لەشەقامی سەرەكی وارماوا-سلێمانی لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی بار هەڵگر روویدا و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون".
بەڕێوەبەری هاتوچۆی وارماوا ئاماژەی بەوەشکرد "دوای رووداوەكە هەردوو بریندارەكە رەوانەی نەخۆشخانە كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست".
س.س
س.س