ئابووری

نرخی نەوت بەخێرایی دادەبەزێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەخێرایی دادەبەزێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی تۆماركرد، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێك نرخەكەی بەجێگیری مابووەوە.

ئەمڕۆ یەك بەرمیل نەوتی جۆری برێنت بە 42 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە و نرخەكەی لە سەرو 43 دۆلارەوە دابەزیووە، كە پێشتر بۆ ماوەیەك بە جێگیری مابووەوە.

هەروەها نەوتی خاوی ئەمەریكیش دابەزینی تۆماركردووە و یەك بەرمیل بۆ 40 دۆلار و 38 سەنت دابەزیووە.

ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە نرخی نەوت لە 43 دۆلار بۆ جۆری برێنت جێگیرە و هیچ بەرزبوونەوەیەكی نوێی تۆمار نەكردووە و ئەمڕۆش نرخەكەی دابەزیووە.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan