کوردستانی
لە عیراق و هەرێمی كوردستان زیاتر لە دوو هەزار و 300 نەخۆشی كۆرۆنا چاكبوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لە شارەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان زیاتر لە دوو هەزار و 300 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.
لە راگەیەندراوێكی ئەو وەزارەتە هاتووە "لەو ماوەیەدا پشكنین بۆ 16 هەزار و 498 هاوڵاتی كراوە و دەركەوتووە دوو هەزار و 163 هاوڵاتی تووشی نەخۆشی كۆرۆنا بوون لە عیراق و هەرێمی كوردستان".
بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق لە ماوەی ئەو 24 كاتژمێرەدا ژمارەی چاكبووەوەكانی كۆرۆنا لە ژمارەی تووشبووان زیاتر بووە.
لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا تائێستا لە عیراق و هەرێمی كوردستان 94 هەزار و 693 هاوڵاتی تووشی نەخۆشیەكە بوون، 62 هەزار و 836 هاوڵاتی چاكبوونەتەوە و كۆی مردووانیش بۆ سێ هەزار و 869 كەس بەرزبووەتەوە.
ه،ع