کوردستانی

ماددەیەكی مەترسیدار دەستی بەسەردا گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماددەیەكی مەترسیدار دەستی بەسەردا گیرا
مەودا میدیا-

لیژنەی كشتوكاڵ لە قایمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەستیان گرتووە بەسەر بڕێك ماددەی قڕكەر كە مەترسیدارە بۆ سەر مرۆڤ، دواتر بەشێوەیەكی تایبەت دور لە شوێنی نیشتەجێبوون لە ناوبراوە.

بێستون عه‌لی، به‌رپرسی به‌شی یاسا و سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچونی نوسینگه‌ كشتوكاڵییه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه‌كه‌ بۆ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی تۆو سه‌ماد و ده‌رمانی نه‌خۆشییه‌ كشتوكاڵییه‌كان به‌ جوتیاران ده‌فرۆشن، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی قڕكه‌ری سایپه‌رمه‌سرین قه‌ده‌غه‌كراودا گرتووه‌ كه‌ مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروستده‌كات".

باسی لەوەشكردوە " به‌شێك له‌و مادده‌ قڕكه‌رانه‌ی له‌بازاڕ ده‌فرۆشرێن، له‌كاتی دروستكردنیدا بڕێكی زۆر مادده‌ی سایپه‌رمه‌سرین تێده‌كرێت كه‌یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌ن و مه‌ترسیداره‌كان بۆئه‌وكه‌سانه‌ی به‌كاریده‌هێنن".

 ئەوەشی خستەڕوو "له‌ناوبردنی ئه‌و مادده‌ زیانبه‌خشانه‌ پێویستی به‌ گه‌رمی زیاتر له‌ 1200 پله‌ سیلیزی و شوێنی تایبه‌تی دورله‌ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون و رێگه‌ی زانستی هه‌یه كه‌‌ كارگه‌ی چیمه‌نتۆی بازیان هاوكاری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ی سلێمانی كردووه‌ بۆله‌ناوبردنیان".

 ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان