کوردستانی

توركیا 45 كیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاكی هەرێمی كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا 45 كیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاكی هەرێمی كوردستان
مەودا میدیا-

هێزەكانی سوپای توركیا 45 كیلۆمەتر هاتوونەتە ناو خاكی هەرێمی كوردستان، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی كە دژی هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ناوخاكی هەرێم ئەنجامی دەدەن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بڵاوكراونەتەوە، هێزە كۆماندۆكەی توركیا بە قوڵایی 45 كیلۆمەتر خاكی هەرێمی كوردستانیان بەزاندووە و لە چەندین گرد و تەپۆڵكەش جێگیركراون.

هەر یەكە لە ناوچەكانی زاپ و هەفتانین و ئاوشین و باسیان و گارا و شەنگال و كاراجاك، ئەو ناوچانەن كە ئێستا بارەگای هێزەكانی سوپای توركیای تێدایە.

ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە توركیا ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر هێزەكانی پەكەكە لە ناو خاكی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە و بەپێی راگەیەندراوەكانی هێزەكانی پاراستنی گەل ناسراو بە هەپەگە، تا ئێستا بە سەدان چەكداری توركیا كوژراون.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan