ئابووری

كارگەی دۆشاوی شارەزوور دەست بە كار دەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كارگەی دۆشاوی شارەزوور دەست بە كار دەكاتەوە
مەودا میدیا-

بڕیارە سبەی سێشەممە، كارگەی دۆشاوی شارەزوور دەست بكاتەوە بە بەرهەمهێنانی دۆشاوی خۆماڵی و خاوەنی كارگەكەش رایدەگەیەنێت، رۆژانە 250 تەن تەمانە لە جوتیاران دەكڕنەوە و بە دەیان تەن دۆشاو دەخەنە بازاڕەوە.

كامەران محەمەد، خاوەنی كارگەی دۆشاوی شارەزوور بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەی سێشەممە دوای  ماوەیەكی زۆر لە داخستنی كارگەكەمان، دەست بە كاركردن دەكەینەوە و هەر سبەی بەرهەممان دەبێت و تەماتەى جوتیاران دەكڕینەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "رۆژانە 250 تەن تەماتەی جوتیارانی سنوری شارەزوور دەكڕینەوە و دەیكەین بە دۆشاو، ئەو 250 تەنە بڕی 30 بۆ 35 تەن دۆشاوی لێ بەرهەمدێت و بەرهەمەكانیش بۆ ناوخۆی هەرێم و عیراقیش دەنێرین".

لە ماوەی رابردوو لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان جوتیاران نیگەرانی ئەوەیان دەربڕی كە بڕێكی زۆر تەماتەیان بەرهەمهێناوە و پارە ناكات و بە دەیان تەن تەماتە لە لایەن جوتیارانەوە فڕێدرایە سەر جادەكان.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان